Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:22

سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەخۆڕایین

کوردستان TV
100%


 گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی و دروستکردنی نەخۆشخانەی مۆدێرن بەمەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ نەخۆشان و هاووڵاتییان، یەکێکە لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر، یەکێکی ترە لەو نەخۆشخانانەی حکومەت، کە سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی بەخۆرایین و تایبەتە بە هێزەکانی پێشمەرگە و کەسی یەکەمیان، هەروەها کەسوکاری شەهیدان، ساڵی 2019 بە هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە دروستکردنی کرا و لە یەکی ئاداری 2021 دەستبەکاربوو، تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.

د. دانا ئەحمەد، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر، بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند: ئەو نەخۆشانەی سەردانیمان دەکەن، هەموو خزمەتگوزارییەکانیان بەخۆڕایی پێشکەش دەکرێت و هیچ بڕە پرەیەک بەرامبەر بە پێدانی خزمەتگوزاریی تەندروستی وەرناگیرێت بە نەشتەرگەرییشەوە، هەمووی بێ بەرامبەرە.

لەو نەخۆشخانە 30 قەرەوێڵەییەدا ڕۆژانە پێشوازیی لە 60 نەخۆش دەکرێت و لەلایەن 170 کارمەندەوە بەبەردەوامی خزمەتگوزاریی تەندروستی خۆڕاییان پێشکەش دەکرێت. بەرێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت: لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە پشتگیریی دەکرێت و پلانیشمان هەیە لە ئایندە زۆر فراوانتری بکەین.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەبارەی بەشەکانی نەخۆشخانەوە گوتی: لە بەشی هەناو، شکان، دەمار، ددان، تیشک، سۆنار، فریاکەوتنی خێرا و چاودێری چڕ پیکدێت، تەنانەت نەشتەرگەرییشی تێدا ئەنجامدەدرێت.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە، یەکەمین نەخۆشخانە بوو لە تەواوی عێراق کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، تایبەتکرابوو بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا، دوای کەمبوونەوەی کاریگەریی پەتاکە و باشتربوونی دۆخی تووشبووان، نەخۆشخانەکە تایبەت کرا بە هێزەکانی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و خزمەتگوزاریی تەندروستی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.