خۆپیشاندان لە بەغدا دژبە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بەهای دراوی نیشتمانی کە دینارە ئەنجام درا.
ئهمرۆ چوارشهممه 25ی1ی2023 خۆپیشاندەران لە نزیک باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق لە بەغدا گردبوونەوە و داوایان لە حکوومەت کرد، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەربە دۆلار رابگرن.
خۆپیشاندەران بە تایبەت داوایان کرد، نرخی ماددە خۆراکییە بنەڕەتییەکانی وەک هێلکە داببەزێندرێت.
ژمارەیەک لە دانیشتووانی پارێزگاکانی باشووری عێراقیش بەشدارییان لە خۆپیشانداکەدا کرد.
چەند رۆژێکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین.
لە 23ی ئەم مانگە بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، مستەفا غالب لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و عەلی موحسین عەلاق لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی "بە وەکالەت" داندرا.
لە دوای ئەم گۆڕانکارییە لە بانکی ناوەندییدا، هەرچەند بە رێژەیەکی کەم بەهای دینار بەرامبەربە دۆلار دابەزی، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا بەهاکەی بەرز بوویەوە.
لە کاتێکدا بانکی ناوەندیی عێراق بۆ یەک دۆلاری ئەمریکی هەزار 470 دیناری دیاریی کردووە، بەڵام لە بازاڕی رەش و بازاڕی ئازاددا، یەک دۆلار بە هەزار و590 بۆ هەزار و 620 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.