Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:04

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌وته‌كه‌ی عێراق ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و 60 ته‌نكه‌ره‌ی كه‌ حكوومه‌تی عێراق بڕیاری ناردنی له‌سه‌رداوه‌، ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان و بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئاشكرای كرد: دوای سەردانەكەی مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغدا، حکوومەتی عێراق كاروانێكی 60 تەنكەری ده‌نێرێته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئاشكراشی كرد: نه‌وته‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ بڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی و بڕیاریشه‌ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگاته‌ هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش ئەم بڕە نەوتە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بێ بەرامبەر دابەش دەكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ 30 تەنكەری نه‌وته‌كه‌ بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ ده‌بێت، هه‌روه‌ها 30 تەنكەری دیكەشی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەبێت .

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ چاوەڕوان دەكرێت دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە، راستەوخۆ نرخی بەهای نەوتی سپی لە بازاڕەكانی كوردستاندا ڕوو لە دابەزین بكات و هه‌روه‌ها پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی به‌سه‌ر خێزانان خێراتر بکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.