ئارایشتەگەیەک لە شاری سلێمانی کە دوعا، نووشتە و فاڵکردنی تێدا ئەنجام دراوە، داخرا، ئەنجامدەرانیشی دەستگیر کران.
قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی دوعا و نووشتە و فاڵکردنەوە ئارایشتگەیەک لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتەوە داخرا.
ڕاشیگەیاند: بۆ ڕووبەڕووکردنەوەیان بە ڕێکارە یاساییەکان، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئەو کەسەی دوعا و نووشتەی کردوە و ئەو شۆفێرەشی کاری گەیاندنەکەی دوعا و نووشتەکانی کردووە دەستگیر کراون.
هاوکات ڕێکان جەمال، سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی داوا لە خانمان دەکات لەهەر ئارایشتگەیەک نووشتە و دوعای تێدا دەکرێت لێژنە هاوبەشەکان ئاگادار بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.