Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:27

دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ به‌فێڵ پاره‌یان له‌ كه‌سێك وه‌رگرتبوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه‌ به‌فێڵ پاره‌یان له‌ هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب وه‌گرتبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد: دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی بە ناسنامە عەرەب لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای یاسایی تۆمار کرد کە دوو کەس بە بیانووی کارئاسانیکردن بۆی لە بنکەی پۆلیس پاره‌یان لێ وه‌گرتووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بڕه‌ پاره‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ (1500) دۆلار و هەڕەشەشیان لێ کردووە کە دەبێت بڕی (5000) هەزار دۆلاری تریان بداتێ.

پۆلیسی سلێمانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، توانرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیر بکرێن، هه‌روه‌ها لە کاتی دەستگیرکردنیشیان دەست گیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەی کە بەفێڵ لە هاووڵاتییەکەیان وەرگرتبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا هەردوو تۆمەتباره‌كه‌ كه‌ ناوه‌كانیان (ڕ. ک. ع) لەدایکبووی 1990 و (س. ص) لەدایکبووی 1982 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 312 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.