Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:37

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسوڵى نوێى به‌ريتانيا كرد

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ڕۆزى كه‌يڤ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهاتن و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كه‌يڤ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانياى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ كه‌يڤ وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌موو هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به ‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.