Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:23

یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستێكی نوێی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رێكی نوێ كرد به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق.

یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بە شێوەیەکی فەرمی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان، گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆگەندا (ئیمانوئێل ئوکوێ) مۆر کرد، بەمەبەستی یاریکردن لە ریزی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لە خولی نایابی عێڕاق.

ئوکوێ لە دایکبووی ساڵی (1992)ی وڵاتی ئۆگەندایە، لە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات و پێشتر یاری بۆ هەریەك لە یانەکانی (ناکیفیبۆی فیلای ئۆگەندی، نەجم ساحلی تونسی، یانز ئەفریکانزی تەنزانی، سیمبای تەنزانی، سۆندریسکی دانیماڕکی، ئیتیحاد ئەسکەندەری میسڕی، زەوڕای عێڕاقی) کردووە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.