ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ئه‌ڵمانیا كه‌سێك كه گومان ده‌كرێ په‌نابه‌ر بێت، به چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ریك و 7 كه‌س ده‌كاته قوربانی.
خالید عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌نێو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له هێڵی نێوان هه‌ردوو شاری كیل و هامبۆڕگ به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه دوو له سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی كوشتووه و 5ی تریشی به‌سه‌ختی بریندار كردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه په‌نابه‌ره و خه‌ڵكی سووریایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری برۆكستێد كه‌سێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و پێده‌چێ ئه‌و كه‌سه بێت كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامدابێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه دیار نییه و نازانرێ چ پاڵنه‌رێك بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه به چه‌قۆ هێرش بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.