وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە یاوەری شاندێک ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی 01ـی 2023 گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێشوازی لێ‌کرا، بڕیارە هەر ئەمشەو لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سبەش لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت کۆببێتەوە.
تۆبیاس لیندنه‌ر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت لە وەزارەتی دەرەوەی ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێشوازی لێ‌کرا.
سەفین دزەیی لە لێدوانێکدا بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و ڕایگەیاند: سەردانەکە لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ کۆماری ئەڵمانیا و هەنگاوێکە بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان. هاوکات سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵی کرد بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانەی تیرۆریستانی داعش دژ بە ئێزیدییەکان ئەنجامیان داوە و بە گەرمی پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین و پێزانینی زۆرمان بۆی هەیە.
دواتر تۆبیاس لیندنه‌ر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت لە وەزارەتی دەرەوەی ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە نیشان دا و جەختی لە پەیوەندی نێوان هەردوولا کردەوە و بەرنامەی سەردانەکەی خستەڕوو.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت لەبارەی بەرنامەی سەردانەکەی لیندنەر ئاماژەی بەوە داوە کە بڕیاره ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش داوە کە هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، سبه‌ی شاندی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تی تۆبیاس لیندنه‌ر، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.