Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:31

به‌هۆی كۆڕۆنا له‌ وڵاتی چین له‌ یه‌ك رۆژدا نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا‌

کوردستان TV
100%

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ وڵاتی چین ڤایرۆسی كۆڕۆنا دووباره‌ گه‌یشتبووه‌ ترۆپك و ته‌نیا له‌ یه‌ك رۆژدا له‌و وڵاته‌ نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

سه‌نته‌ری خۆپاراستن و كۆنتڕۆلی نه‌خۆشییه‌كان له‌ وڵاتی چین ڕایگه‌یاند: رۆژی 4ی ئه‌م مانگه‌ داتاكان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییان تۆماركردووه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌نیا له‌و رۆژه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان 4273 كه‌س به‌هۆی په‌تای كڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

ڕاشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا داتاكان ڕوو له‌ نزمبوونه‌وه‌ن، بۆ نموونه‌ پێرێ دووشه‌م ژماره‌ی مردووان به‌هۆی په‌تاكه‌ 896 كه‌س بووه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی په‌تای كۆڕۆنا له‌ وڵاتی چین، زۆرێك له‌ وڵاتان به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و ئیتاڵیا له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان مه‌رجی توندیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دانابوو كه‌ له‌و وڵاته‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌هه‌مانشێوه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ مه‌رجی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ دانا كه‌ له‌ وڵاتی چین ڕوو له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانیش بریتی بوو له‌ هه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكنینی نه‌گه‌تیفی كۆڕۆنا كه‌ 72 كاتژمێری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ نه‌بووبێت.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.