Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:58

خه‌میس خه‌نجه‌ر: كوردستان گه‌لی ئێمه‌یه‌ و كه‌س ناتوانێت ده‌ست بۆ بژێوی و سامانی ببات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌ په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕالی عێراق و ڕێگریكردن له‌ ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ كوردستان گه‌لی ئێمه‌یه‌ و كه‌س ناتوانێت ده‌ست بۆ بژێوی و سامانیان به‌رێت.

خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌ ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌ نیشتمانییه‌كان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێژه‌یه‌كی ماقووڵی سه‌قامگیری له‌ وڵات هه‌وڵی زۆریان دا، و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌ عێراق ناتوانێت جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌م سه‌قامگیرییه‌ بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: كوردستان گه‌لی ئێمه‌یه‌ و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت ده‌ست بۆ بژێوی و سامانیان ببات به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پێچه‌ونه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ سیاسییه‌ بێت كه‌ حكوومه‌تی ئێستای عێراقی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.