به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر هەردوو یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان-عێراق و یاساى گرتنى كاڵاى قاچاغ و قەدەغەكراو لە بازاڕە ناوخۆییەكان لە هەریمى كوردستان-عیراق، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو بابەتی ژینگە و کاریگەرییەکانی و دەستبەسەرداگرتنی شتومەک و كاڵای قاچاغ لە هەرێمی کوردستان، بەهەند وەرگیران بۆئەوەی گۆڕانکاریی نوێ و پێویست بکرێت لە هەردوو یاساكه‌دا تاوەکو مرۆڤ و مرۆڤایەتی پارێزراو بێت. بۆیە کۆبوونەوەکە تایبەت کرابوو بۆ دیراسەكردن و دووباره هەڵسەنگاندنى دەستوورى و یاسایى هه‌ردوو یاساكه، دواى گەڕانەوەیان لە سەرۆكایەتیى هەرێمەوه.
دوای ڕاگۆڕینەوەی ئه‌ندامانی لێژنه و تاووتوێكردنی ماددە و بڕگەکانى هه‌ردوو یاساكه بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه له‌باره‌یانەوه و دواتر ئاراسته‌كردنیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بۆئه‌وه‌ی بخرێنه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
په‌رله‌مانی كوردستان ڕاپۆرت له‌سه‌ر دوو یاسا ئامادە دەکات
لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر دوو یاسا ئامادە دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.