نێرگەلە كێشان و جگەرە كێشان كاریگەری ترسناكی هەیە لە سەر لەشی مرۆڤەكان و هۆكارە بۆ توشبوونی زۆرێك لە نەخۆشیەكان و بە تایبەتش نەخۆشی ترسناكی شێرپەنجەی سیەكان .
- نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری خراپی هەیە لە سەر دەروون و دەبێتە هۆی تێكچوونی باری دەروونی و بێهۆشی مێشك .
- نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری كۆمەڵایەتی هەیە چونكە دەبێتە هۆی بێزاركردنی دەوروبەر بە تایبەت ئەوانەی كە دوورن لەم خوە زیانبەخشە .
- نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری خراپی هەیە لەسەر ژینگە چونكە دوكەڵەكانیان گازی ترسناكی تێدایە بۆ ژینگە وەك گازی ئۆكسیدی كاربۆن ...هتد .
- نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری ئابوری هەیە كەدەبیتە هۆی لە دەستدانی سەروەت و سامانێكی زۆر .
- ساڵانە پێنج ملیون كەس بە هۆی نێرگەلەو جگەرە كێشانەوە گیان لە دەست دەدەن .
- دوكەڵی جگەرەو نێرگەلە زیاتر لە 400 مادەی كیمیاوی تیدایە كە هەندێكیان زیان بەلاشە دەگەیەنێت و هەندێكیان دەبێت هۆی شێرپەنجە .
- بە پێی زانیاریەكانی WHO ساڵانە شەش سەد هەزار كەسی جگەرە نەكێش بە هۆی نزیكیان لە كەسانی جگەرە كێش یاخود نێرگەلە كێش گیان لە دەست دەدەن كە زۆریان منداڵن .
- كێشانی جگەرەو نێرگەلە دەبێتە هۆی توش بون بە زیاتر لە 100 نەخۆشی .
- لێكۆڵینەوەكان دەریان خستوە لەو شوێنانەی كە رێگری لە جگەرە كێشان كراوە هاوڵاتیان تەندروستیان باشترە لە ڕوی دەروونی و لاشەییە وە .
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.