Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

مامۆستایەکی ئاینی كورد لە كوردستانی ئێران بە 17 ساڵ زیندانی سزادرا

کوردستان TV
100%


سەیفوڵڵا حوسێنی، مامۆستای ئایینیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سزای 17 ساڵ زیندانكردن،  و 74 لێدانی قامچی، 2 ساڵ دوورخستنەوەی بۆ ئەردەبیل و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی "ئەندامیەتی لە مەکتەبی قورئانی کوردستانی ئێران" سزای 6 ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی لە دژی نیزام" سزای 15 مانگ بەندکران، بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی تەناهی وڵات" سزای 6 ساڵ بەندکران، "بێ ڕێزی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران" سزای 2 ساڵ و شەش مانگ بەندکران، "تێکدانی نەزمی گشتی" سزای 15 مانگ بەندکردن و74 لێدانی قامچی، داماڵینی بەرگی مامۆستایی و 2 ساڵ دوورخرانەوەی بۆ ئەردەبیل بەسەردا سەپێندرا.


بڕیاری دادگا و سزا سەپێندراوەکان بەسەر سەیفوڵڵا حوسێنی، پێش نوێژی مزگەوتی خاتەمولئەنبیا لە جوانڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 5ی ڕێبەندانی 2722، بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.


بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 22ی سەرماوەزی 2722، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردبووە سەر ماڵی سەیفوڵڵا حوسێنی لە جوانڕۆ و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ناوبراویان ڕفاندبوو.

جێگای ئاماژەپێدانە کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، دەرگای چوونە ژوورەوەی ماڵی سەیفوڵڵا حوسێنیان شکاندووە و خاتوون قادری هاوژینی تەمەن 60 ساڵ ئەم مامۆستا ئایینییەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئەنجامی توندوتیژی ئەم هێزانە دەستی چەپی خاتوون قادری شکاوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.