Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:35

فەڕەنسا داوا لە ئێران ده‌كات حەوت دەستبەسەرکراوی فەڕەنسی ئازاد بکات

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، کاترین کۆلۆنا داوای لە ئێران کرد، حەوت دەستبەسەرکراوی فەڕەنسی ئازاد بکات.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە هەژماری فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە تویتەر بڵاو کراوەتەوە، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، کاترین کۆلۆنا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دواوە و داوای لێ کردووە، دەستبەجێ حەوت دەستبەسەرکراوی فەڕەنسی ئازاد بکرێت.

کاترین کۆلۆنا هەروەها داوای کردووە رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگیردرێت و سەرکۆنەی گوشارەکانی کردووە بۆسەر خەڵک لە ئێران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.