ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ى1ى2023، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەكراوه، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک لە کاتەکانی ئێوارەدا، پلهى گهرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، سبەی ھەینی27ى1ى2023 لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
دهقی راگهیاندراو:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە 26 – 1 - 2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک لە کاتەکانی ئێوارە
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشوور دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 27 – 1 - 2023
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو .
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشوورى خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 26- 01- 2023
كاتی دەستپێكردنی بارانبارین ڕاگەیاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.