Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:12

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی زەمینەی لێکگەیشتن و ڕێکەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا دەشێوێنێت

کوردستان TV
100%

رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق وێڕای ئه‌وه‌ی زیانی راستەوخۆی لەسەر شایستەییەکانی مووچەخۆران و خزمەتگوزارییەکان هەیە، هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن و رێکكەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا دەشێوێنێت و  ئاییندەی کاری پێکەوەیی و متمانە بەیەکترکردن ئەخاتە بەردەم مەترسی و گومان.
د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت: بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی جگە لەوەی زیانی راستەوخۆی لەسەر شایستەییەکانی مووچەخۆران و خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەیە، هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن و رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغداد دەشێوێنێت و ئاییندەی کاری پێکەوەیی و متمانە بە یەکترکردن دەخاتە بەردەم مەترسی و گومان.
 دوێنێ چوارشەممە، دادگەی فیدڕاڵی عێراق، بڕیارى ناردنى شایستە داراییەکانى خەڵکى هەرێمى کوردستانی هەڵوەشاندەوە، کە پێشتر لە لایەن حکومەتى فیدراڵییەوە بڕیاری ناردنی درابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.