دوای وه‌ستانی یاریه‌كانی خولی عێراق به‌هۆی به‌رێوه‌چوونی بیست و پێنجه‌هه‌مین جامی كه‌نداو له‌شاری به‌سرای باشووری عێراق، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری سێزده‌هه‌می خولی نایابی عێراق، كاتژمێر دووی دوای نیوه‌رۆ یانه‌ی دهۆك ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌جه‌ف.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای نه‌جه‌فی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت، بهرلهبهرێوهچوونی ئه‌م یاریه یاریزانانی هه‌ردوولا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریان ئه‌نجام داوه.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه نه‌جه‌ف به‌كۆكردنه‌وه‌ی بیست و چوار خاڵ له‌خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك به‌كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ژده خاڵ له‌خانه‌ی ده‌یه‌م دێت، پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام بدرێت، چونكه هه‌ردوو یانه چاویان له‌سی خالی یاریه‌كه‌یه تا له‌ركابه‌ری یانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی دوور نه‌كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌خولی نایابی عێراقدا دهۆك ده‌بێته میوانی نه‌جه‌ف
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.