Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:13

له‌ جامی كارابا و كه‌پ مانچێسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نۆتینگهام فۆرێست تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ یاری چوونی پێش كۆتایی جامی كارابا و كه‌پ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ نێو یاریگای سیتی گراوندی یانه‌ی نۆتینگهام فۆرێست توانی به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌ .
 هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ش یاریزان ماركۆس راشفۆڕد ده‌ست پێشخه‌ری كردوو گۆڵی یه‌كه‌می مانچێسته‌ری تۆمار كرد ، خوله‌كێك به‌ر له‌ كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌م مانچسته‌ر له‌ ڕێی یاریزان فاوت فیگۆڕست بوه‌ خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی دووه‌م یاریزانانی مانچسته‌ر به‌رده‌وام بوون له‌ هێرشه‌كانیان تا له‌ خوله‌كی هه‌شتاو نۆ برۆنۆ فێرناندێز گۆڵی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی به‌ده‌ست هێنا و یاریه‌كه‌ش به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو  .
         

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.