Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:37

ئه‌نچلۆتی: به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ دوای دوو مانگ دابران ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ نێو سانتیاگیۆ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ

کوردستان TV
100%

بڕیارە كاتژمێر11ى ئه‌مشه‌و  یاری نێوان ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام بدرێت.

سه‌باره‌ت به‌یاری دێربی مه‌درید له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، ڕاهێنه‌ری ئیتالی یانه‌ی شاهانه‌ كارلۆ ئه‌نچلۆتی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌وپه‌ری خۆشحالیه‌وه‌ دوای دوو مانگ دابران جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ نێو یاریگای سانتیاگیۆ بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید.
 هه‌روه‌ها ئه‌نچلۆتی وتیشی ئاماده‌كاری ته‌واومان بۆ ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجامداوه‌، هه‌ریه‌ك له‌مۆدریچ و كرۆس شاره‌زایی و ئه‌زموونی زۆریان بۆ ئه‌م جۆره‌ یاریانه‌ هه‌یه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی له‌یاریگا برۆینه‌ ده‌ره‌وه‌.
 ڕاهێنه‌ری مێرنگی نه‌یشارده‌وه‌، ڤالڤێردی دوای جامی جیهانی نه‌گه‌رایته‌وه‌ ئاستی خۆی، به‌ڵكو ئێمه‌ چاومان له‌وه‌یه‌ ئه‌م یاریزانه‌ بگه‌رێته‌وه‌ باشترین ئاستی خۆی.
 سه‌باره‌ت به‌پێكانی یاریزانان، ئه‌و راهێنه‌ره‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، ئالابا ئاماده‌ی یاریكردنه‌، به‌ڵام چوامینی ، كارڤه‌خاڵ و هازارد و ئافسكێز پێویستیان به‌ مه‌شق و راهێنانی زیاتره‌ له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو یاریگا.
 له‌وه‌ڵامی پرسیاری بوونی په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، كارلۆ ئه‌نچلۆتی نه‌یشارده‌وه‌، له‌ئێستادا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان نیه‌.    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.