Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 09:06

ئینسایكلۆپێدیای سه‌د ساڵه‌ی سینه‌مای جیهان له‌ سێ به‌رگ دا بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی رۆشنبیریی كوردیدا ، ئینسایكلۆپێدیای سه‌د ساڵه‌ی سینه‌مای جیهان له‌ سێ به‌رگ دابڵاوكرایه‌وه‌.  
له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمپانیای" هاواری فیلم"بۆ خولی چواره‌می رۆژی سینه‌مای كوردی و خولی دووه‌می "پێشانگه‌ی تایبه‌ت به‌ په‌ڕتوكی سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتی یڵماز گونه‌ی به‌ زمانی كوردی" كه‌ له‌ ٩-٩-٢٠٢٣دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ناوازه‌ترین په‌ڕتوكی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی سینه‌مای جیهان له‌ سێ به‌رگدا كه‌ زیاتر له‌ (١٥٠٠)لاپه‌ڕه‌یه‌، چاپ و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌م په‌ڕتوكه‌ گرنگ و نایابه‌، نووسین و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاریی گێڤری نووێڵ سمیس- ه‌ كه‌ چه‌ندین نووسه‌ری دیكه‌ له‌ نووسینه‌وه‌یدا به‌شداریان تێدا كردووه‌. برای نووسه‌ر و وه‌رگێڕ"عه‌بدوڵلا ره‌سووڵی"له‌ زمانی فارسییه‌وه‌ كردوویه‌تی  به‌ كوردی.
جێی ئاماژه‌یه‌ "ئینسایكلۆپێدیای مێژووی سه‌د ساڵه‌ی سینه‌مای جیهان"، له‌ ساڵی (١٨٩٥ تا ١٩٩٥)، به‌ سێ قۆناخی  سه‌رده‌می" سینه‌مای بێده‌نگ، سینه‌مای ده‌نگدار، سینه‌مای مۆدرێن" ده‌ركه‌وتن و كاریگه‌ری ئه‌م هونه‌ره‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان ده‌خاته‌ڕوو، بۆ خوێنده‌ڤان و رۆشنبیر و هه‌وادارانی سینه‌ماش، یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ زمانی شیرینی كوردی.
ئا- كامران

مێژوو

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.