Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:42

پارێزگای هه‌ولێر 2 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گرنگ له‌قه‌زای مه‌خمور جێ به‌جێ ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌ قه‌زای مه‌خموور له‌سه‌ر بوودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر 2 پڕۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان جێ به‌جێ ده‌كرێت.
زیره‌ك حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی قه‌زای مه‌خموور به‌كوردستان تیڤی راگه‌یاند: 
له‌سه‌ر بوودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر دوو پرۆژه‌ی گرنگ له‌ناوچه‌كه‌مان جێ به‌جێ ده‌كرێت، ئه‌م پڕۆژانه‌ش گرنگییه‌كی زیاتر به‌ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنێكی باشتر به‌ناوچه‌كه‌ ده‌دات. 
گوتیشی، جێ به‌جێ كردنی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی  سه‌ربرخانه و دروست كردنی كۆنكرێت كردنی ریگای وێستگه ی كاره‌بای مخمور ، ناوچه‌كه‌ ئاوه‌دانییه‌كی زیاتر ڕووی تێده‌كات و سوپاسی پارێزگای هه‌ولێر و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه‌خه‌رجی ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ وه‌ك سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی دیكه‌ی سنووره‌كه‌ بوودجه‌ی بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخانكردووه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش جێگای سوپاس و پێزانینی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌یه‌ بۆ پارێزگا و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت كه‌ به‌پڕۆژه‌كانیان له‌م سنووره‌دا ناوچه‌كه‌ ئاوه‌دانییه‌كی باشتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت. 
له‌كۆتاییدا به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی قه‌زای مه‌خموور گوتیشی، پڕۆژه‌ كۆنكرێت كردنی رێگای وێستگه‌ی كاره‌با به‌گوژمه‌ی 262 ملیۆن دینار و سه‌ربڕخانه‌ی مه‌خموریش به‌گوژمه‌ی 50 هه‌زار دۆلار جێ به‌جێ ده‌كرێت. 

كارزان كاكل - مه‌خمور
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.