Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:22

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی تازەی به‌ریتانیا لە ھەولێر دەکات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی پێنجشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو رۆزی کایف کونسوڵی تازەی به‌ریتانیا لە ھەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کونسوڵی تازەی به‌ریتانیا کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و به‌ریتانیا ئەو پەیوەندییانەی بە گرنگ وەسف کرد. هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاسی به‌ریتانیای کرد کە لە شەڕی داعشدا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ھاوکار و پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە بووە. 

ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و پەیوەست بە ھەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە بەرژەوەندیی کوردستان و بابەتی شەرعییەت لەسەرووی ھەموو بەرژەوەندییەکی حزبیە و پێویستە ئەمساڵ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم بەڕێوەبچن.

ھەنگاوەکانی چاکسازی لەناو ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگیی نێوان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەی تیرۆر تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.