پرۆژەی جووتسایدی جادەی سپیلك – خەلیفان، بەدرێژایی 8،5 كیلۆمەتر بە گوژمەی 64 ملیار و 234 ملیۆن و 365 هەزار دینار لە بواری جێبەجێکردن دایە.
ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە پاڵپشتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن ئەندازیارانی ناوخۆوە جێبەجێ دەكرێت.
جووتسایدی جادەی سپیلك – خەلیفان، پێکدێت لە دوو ئەندەرپاس، کە ئەندەر پاسی یەكەم لەسەر رێگای بارزان – سپیلك – خەلیفان و ئەندەرپاسی دووەم لەسەر رێگای دۆڵی ئالانە – خەلیفان – سپیلك درووستدەكرێت.
ئەم پرۆژەیە بە درێژایی 8،5 كیلۆمەتر، بە شێوەی دووسایدی بۆ هاتن و دوو سایدی رۆیشتن جێبەجێ دەکرێت و لە 19ی ئەیلوولی2022، دەستیپێكردووە و ماوەی تەواو كردنی 600 رۆژە.
کارکردن لە پرۆژەی بە دووسایدکردنی ڕێگای سپیلک - خەلیفان بەردەوامە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.