Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:45

هۆكاره‌كانی خوێن هاتن له‌ پووك له‌كاتی ددان شووشتن

کوردستان TV
100%

رۆژانه‌ هه‌ندێ كه‌س به‌ بێ هیچ هۆكارێك یان له‌كاتی ددان شوشتن، خوێن له‌ پووكیان دێت.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ،( د. مه‌ڕوان شوان قه‌ڵادزه‌یی – پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی ددان) ده‌ڵێت" هۆكاری سه‌ره‌كی خوێن هاتن له‌ پووك، بوونی ئیلتهاباتی پووكه‌، كه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌ پاكو خاوێن راگرتنی رۆژانه‌ی ناو ده‌مه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ پێی كات، پووك تووشی ئیلتهابات ببێت".
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ئیلتهاباتی پووكمان هه‌یه‌ ،(د. مه‌ڕوان شوان )چوار خاڵ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ بریتین له‌ : 
1. گۆڕانی ڕه‌نگی پووكه‌، له‌ ره‌نگی ئاسایی بۆ ڕه‌نگێكی سوور یان ره‌ش باو.
2. بوونی ئازار له‌ پووك.
3. هاتنی خوێن له‌كاتی ددان شوشتن یان بێ هیچ هۆكارێك وه‌ك پێشتر باسمان كرد.
4. هه‌ڵئاوسانی پووك.
له‌ كۆتاییدا د. مه‌ڕوان شوان ده‌ڵێت "چاره‌سه‌رو ڕاوێژكردن بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ده‌كرێت، به‌ سه‌ردانی دكتۆری ددان و شوشتن و خاوێنكردنه‌وه‌و پێدانی ڕێنمایی ڕۆژانه‌و چاره‌سه‌ر به‌ بڕی ده‌رمانی دیاریكراو".
ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.