سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و دۆستانی هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر غازی غه‌فوور كرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بە داخەوە، هەواڵی کۆچی دوایيی هونەرمەندی شانۆکاری ناسراوی هەولێر و کوردستان (غازی غه‌فوور)م بیست".
ڕاشیگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی کەسوکار و ھاوڕێ و دۆستانی و تێکڕای هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".
نێچیرڤان بارزانی داواشی له خوای مەزن كرد گيانى خوالێخۆشبوو به بەزەیی و ميهره‌بانيى خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى بە خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو غازی غه‌فوور هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر له بواره‌كانی سینه‌ما و شانۆ و دراما به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.