ئهمڕۆ پێنجشەم سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازى له ڕۆزى كهيڤ كونسوڵى گشتيى نوێى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان كرد.
مەسرور بارزانى سهرۆكی حکوومەت پيرۆزبايى دهستبهكاربوونی لێ کرد و هيواى سهركهوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگيرييهكى حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لەپێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.
كونسوڵى گشتيى نوێى بهريتانيا سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردن لە کاتێکی گونجاوی ئەم ساڵەدا ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئامادەکاریی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات و پێداویستییەکانی دابین دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.