Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:13

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌‏

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان به‌ سه‌ردانێك گه‌يشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ‏سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه‌.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، دۆخى ‏سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى دواى ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى ‏نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و ده‌رفه‌ته‌كانى هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له‌ بوارى وزه‌دا تاوتوێ كران.‏

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى ‏كوردستان و توركيا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانى و ‏ئابوورى و سوود وه‌رگرتن له‌و‌ ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له‌ بوارى وزه‌دا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ ‏ده‌كرێت ڕۆڵى كاراى هه‌بێت له‌ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشايى و پێويستييه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ‏جيهان و به‌تايبه‌تى له‌ ئه‌وروپا له‌ بوارى وزه‌ و گازى سروشتيدا دروست بووه‌.‏

گرینگيى پته‌وكردنى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ‏توركيا بۆ پاراستنى ئاسايشى سنوور، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و ‏مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى و چه‌ند پرسێكى ‏ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.