Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:21

دوای جامی كه‌نداو.. پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی تریش له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی عێراق سه‌ركه‌وتووبوو له‌ به‌ڕێوه‌بردنی جامی كه‌نداوی 25 له‌ شاری به‌سڕا، یه‌كێتی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا بڕیاری دا پاڵه‌وانیه‌تیی هه‌ڵبژارده‌كانی رۆژئاوای ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ هه‌ر له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت.

یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی هه‌ڵبژارده‌كانی رۆژئاوای ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ پێدانی مافی مێوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تیی هه‌ڵبژارده‌كانی رۆژئاوای ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵی دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ دێت كه‌ عێراق له‌ مێوانداریكردنی جامی كه‌نداوی 25 له‌ شاری به‌سڕا به‌ده‌ستی هێنا.

یه‌كێتییه‌كه‌ تا ئێستا ئه‌و یاریگایانه‌ی دیاری نه‌كردووه‌ كه‌ بڕیاره‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ بچێت، ڕه‌نگه‌ هه‌ر له‌ شاری به‌سڕا ئه‌نجام بدرێن.

جێی باسه‌ جامی كه‌نداوی 25 له‌ ڕۆژانی 6 تا 19ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری به‌سڕا به‌ڕێوه‌ چوو و تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق جامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا دوای بردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عومان به‌ ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.