ئهنجوومهنی لاوانی كوردستان ئهمڕۆ پێنجشهم ڕاگهیهنراوێكی سهبارهت به بڕیارهكهی دادگهی فیدڕالی و ڕێگریكردن له ناردنی پاره بۆ ههرێمی كوردستان بڵاو كردهوه و تێیدا ڕایگهیاند كه دادگهی فیدڕالی بهناوی یاساوه ستهم و زوڵم خهڵكی كوردستان دهكات.
ڕاگهیهنراوهكه كه لهلایهن 13 یهكێتی و ڕێكخراوهوه بهناوی ئهنجوومهنی لاوانی كوردستان بڵاو كراوهتهوه، تێیدا هاتووه: ئەمە چەندین ساڵە لە لەشکرکێشی و بڕینی قووتی خەڵک و زەرەرمەندبوونی لاوان لە نەبوونی هەلی کار و کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات و ڕاماڵین و کاولکاری و تێکدانی ژێرخان و سەرخانی هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی زیاتر لە 50 مادەی دەستووری دژ بە خەڵک و لاوانی کوردستان ئەرێ دەپرسین، دادگهی فیدڕالی ئیشی چی بووه و لە کوێ بووه؟
ههروهها ڕایگهیاندووه: ناردنی مووچە و ئیستحقاقاتی لاوان و خەڵکی کوردستان رێکەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدڕال بووە، ئەوەی کە نایەوێت تێ بگات و کاری پێ بکات، ئەوە دادگهی فیدڕالییە بە مەبەستی هەبوونی ئاژاوە و دووبەرەکی نێوان هەردوولا.
ڕاشیگهیاندووه: دوا بڕیاری دادگهی بە ناو باڵای ئیتیحادی، دووبارەکردنەوەی ئەو ستەمە ناڕەوا و بێ پاساوەیە کە بەدرێژایی مێژوویەکی تاڵ دەرحەق بە گەلەکەمان کراوە و بەداخەوە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمێک کە لەژێر ناوی جۆراوجۆر و دامەزراوەی ناشەرعی و سیاسەتی ستەمکارانە بەرامبەر بە گەلەکەمان لە کوردستان پەیڕەو دەکرا.
ئهنجوومهنی لاوان ئاماژهی بهوهش دا: دژایەتیکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و بڕینی قووت و شایستە داراییەکان، بارگرانی زۆر دەخاتە سەرشانی لاوانی کوردستان و ئومێدەکانمان بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی دیموکراسی و پێشکەوتوو کە هەموومان تێیدا یەکسانبین و وەک یەک مافی هاووڵاتیی بوونمان هەبێ، لەناو دەبات و دەمانگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سەرەتا.
جهختیشی كردهوه: ئەو سیاسەتە پێشتر تاقی کراوەتەوە و ئەنجامەکانیشی ڕوونە، بۆیە ئێمە لە ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان ئەو بڕیارە و ئەو سیاسەتەشی کە لە پشتی ئەو جۆرە بڕیارانەوەن، بەتوندی ڕەت دەکەینەوە و پێداگیری لەسەر مافە دەستوورییەکانمان دەکەین و داواکارین ئەو دژایەتییەی کە دامەزراوەیەک بەناوی دادگهی باڵای ئیتیحادی بەرامبەر بەگەلەکەمان دەیکات، ڕابگیرێت و ڕێگە نەدرێ بەناوی یاساوە ستەم و زوڵم لە خەڵک و لاوانی کوردستان بکات.
ئهو ڕێکخراوانهی ئەندامن لە ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان بریتین له:-
١- یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
٢- ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
٣- سەنتەری پەرەپێدانی لاوان
٤- سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان
٥- لاوانی گۆڕان
٦- ڕێکخراوی لاوان و قوتابیانی تورکمان
٧- ڕێکخراوی لاوانی چاکسازی تورکمان
٨- ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی کوردستان
٩- یەکێتیا قوتابی و لاوێن کلد و ئاشوور
١٠- ڕێکخراوی لاوان و قوتابیانی تورکمان
١١- تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان
١٢- ڕێکخراوەی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان
١٣-پەیوەندی ئیسلامی خوێندکاران و لاوان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.