Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:06

ئه‌مه‌ریكا كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی له‌ وڵاتی سۆماڵ.

لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی ئاسمانییان له‌ وڵاتی سۆماڵ ئه‌نجام دا و له‌ هێرشه‌كه‌دا چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له‌ناوبران و یه‌كێك له‌وانیش سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ڕێكخراوه‌كه‌ بوو له‌ سۆماڵ و ئه‌فریقیا.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ناوبراوه‌ ناوی بیلال سوودانییه‌ و سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشه له‌ سۆماڵ كه‌ ڕێكخه‌ری سه‌ره‌كی تۆڕی داعشه بووه‌‌ له‌ ته‌واوی جیهاندا.

لوید ئۆستن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بیلال سوودانی به‌رپرسی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی داعش بووه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌فریقیا و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمه‌كی كرده‌وه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش بووه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و ئه‌فغانستان.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ به‌ فه‌رمان و چاودێری ڕاسته‌وخۆی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌ هێرشه‌كه‌دا هیچ هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی نه‌بۆته‌ قوربانی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.