سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووایه، ده‌یتوانی به ڕێككه‌وتن لێكتێگه‌یشتن به 24 كاتژمێر ته‌واوی كێشه‌كان و جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا چاره‌سه‌ر بكات بێ ئه‌وه‌ی ملیۆنان دۆلار له جه‌نگه‌كه‌دا خه‌رج بكرێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی (Truth Social) گوتی: ئه‌گه‌ر ئێستا پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لای من بووایه، ده‌متوانی سه‌رجه‌م كێشه‌كان و جه‌نگی ئێستای ڕووسیا و ئۆكراینا له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا چاره‌سه‌ر بكه‌م.
هه‌روه‌ها گوتی: كیشه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا ته‌نیا به ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌بن بێ ئه‌وه‌ی په‌نا ببرێته به‌ر جه‌نگ.
گوتیشی: پێویست ناكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به ئۆكراینا بكه‌ن، چونكه هاوكارییه‌كان به‌تایبه‌تیش ناردنی چه‌ك و تانك و زریپۆش بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریشی دا كه ئه‌گه‌ر جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینا زیاتر درێژه بكێشێت، جه‌نگی جیهانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته ماڵوێرانی بۆ هه‌موو جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.