Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:47

له‌ تاران هێرشكرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ئاشكرای كرد كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشی چه‌كداری كراوه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و پاسه‌وانێكیان كوژراوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌مان له‌ شاری تارانی پایته‌خت ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی چه‌كداری بووه‌ته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ و له‌ كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشكه‌ران، ئۆرخان عه‌سكه‌رۆف به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له‌ تاران كوژراوه‌ و هه‌روه‌ها پاسه‌وانێكی تریش بریندار بووه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه‌ هێرشكه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌.‌

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.