Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:55

كه‌شناسی: بارینی به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ بارانبارین له‌ ناو شاره‌كان و به‌فربارینیش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مرۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌ ڕیژه‌ی 1-2 پله‌ له‌چاو تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م داده‌به‌زن.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی گۆڕاو ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌موو، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل دابارینی نمەبارانی کەم کەم، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین ده‌ستپێده‌كات و سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ده‌بارێت پاشان زۆربەی ناوچەی جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ لە کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین زیاتر دەبێ.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رما هێشتا نزمتر ده‌بنه‌وه‌ و 1 تا 2 پله‌ له‌چاو ئه‌مڕۆ هه‌ینی نزمتر ده‌بن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش كه‌متر ده‌بنه‌وه‌ بۆ 7 – 9 كم و له‌ ناوچه‌كانی دابارینیش هێشتا كه‌متر ده‌بنه‌وه‌ بۆ 5 – 7 كم.

كه‌شناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى

دهۆک: 10 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.