تادێت ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌ر و بازرگانیكه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی 25 رۆژی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له 1000 كه‌س ده‌ستگیركراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هاتووه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ له 25 رۆژی ڕابردووی ئه‌مساڵدا هه‌ڵمه‌تێكی چڕی مادده‌ی هۆشبه‌ریان له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستپێكردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا توانراوه تا ئێستا هه‌زار و 104 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن و گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌روه‌ها هاتووه: توانراوه زیاتر له 22 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت له‌گه‌ڵ زیاتر له 129 هه‌زار حه‌بی هۆشبه‌ر، ئه‌مه جگه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 68 چه‌ك و 63 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌كارهێنه‌ران و بازرگانیكه‌رانی، له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.