باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران ساتی هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه كه بووه هۆی كوشتنی به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه.
له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌كدارێك به چه‌كه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له شاری تاران و ته‌قه له سه‌رجه‌م ئه‌و پاسه‌وانانه ده‌كات كه له شوێنه‌كه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه كوژرا و دوو پاسه‌وانی تریش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاندبوو: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌مان له شاری تارانی پایته‌خت ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی چه‌كداری بووه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندبوو: له ئه‌نجامی هێرشه‌كه و له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشكاره‌كه، ئۆرخان عه‌سكه‌رۆف به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له تاران كوژراوه و هه‌روه‌ها دوو پاسه‌وانی تریش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه توانیویانه هێرشكاره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.