شه‌وی ڕابردوو هه‌سارۆكه‌یه‌ك به‌ناوی (2023 BU) كه قه‌باره‌كه‌ی به‌قه‌د بارهه‌ڵگرێك ده‌بوو، به‌ته‌ك زه‌ویدا تێپه‌ڕی و له كه‌مترین خاڵی زه‌وی نزیك بووه‌وه، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست نه‌كرد.
هه‌سارۆكه‌كه قه‌باره‌كه‌ی له‌نێوان 5 بۆ 6 مه‌تر ده‌بوو و له كاتژمێر 3:27ی به‌ره‌به‌یان (به‌كاتی هه‌ولێر) به خێراییه‌كی ڕاده‌به‌ده‌ر به نزیكترین خاڵ له دووری گۆی زه‌وی تێپه‌ڕی.
ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا (ناسا) ئاشكرای كرد كه دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌سارۆكه‌ی بی یوو 2023، ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌كی هه‌سارۆكه‌كه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی نه‌ماوه و به‌ته‌واوه‌تی دوور كه‌وتۆته‌وه.
ئاشكراشی كرد كه نزیكترین خاڵی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌سارۆكه‌كه 3 هه‌زار 600 كیلۆمه‌تر دوور بووه له گۆی زه‌وییه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه نزیكتر بووه له هه‌ندێ مانگی ده‌ستكرد كه ئێستا به ده‌وری گۆی زه‌ویدا ده‌سووڕێنه‌وه.
گینادی بۆریسۆفی فه‌له‌كناسی ڕووسی پێشتر ڕاگه‌یاندبوو: به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی هه‌سارۆكه‌كه بچووكه، نابێته هۆی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ته‌واوی گۆی زه‌وی.
بۆریسۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه هه‌سارۆكه‌كان كاتێك ده‌بنه مه‌ترسی و دروستبوونی كاره‌سات له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، قه‌باره‌یان له 150 مه‌تر كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه قه‌باره‌كه‌ی له‌نێوان 5 بۆ 6 مه‌تر ده‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.