Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:30

پڕۆژەیەکی گرنگ لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

شوێنێکی نوێ بۆ پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی دهۆک دروست دەکرێت کە دەبێتە پڕۆژەیەکی هاوچەرخ و پێشکەوتووی دەڤەرەکە و دەکەوێتە دەروازەی ڕۆژئاوای شاری دهۆک.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێکی دیکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە پارێزگای دهۆک جێبەجێ کراوە، پرۆژەی پیشەسازیی ئۆتۆمبێلە کە دەبێتە پڕۆژەیەکی هاوچەرخ و پێشکەوتووی دەڤەرەکە و دەکەوێتە دەروازەی ڕۆژئاوای شاری دهۆک.

ڕاشیگەیاند: ئەو پرۆژەیە پێکهاتووە لە 5 ناوچە و ڕووبەرەکەی 300 دۆنم زەوییە، گوژمەی جێبەجێکردنیشی زیاتر لە 62 ملیۆن دۆلارە بووە.

لەبارەی خزمەتگوزارییە بەردەستەکانی ئەم ناوچە پیشەسازییە، دلۆڤان بەرەکات، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکار گوتی: هەموو ئەو شتانەی کە پێویستن لە پڕۆژەکەدا دابینکراون، بۆ ئەو کەسانەی کە لە پڕۆژەکەدا کار دەکەن یان ئەوانەی کە سەردانی ناوچەکە دەکەن.

گوتیشی: لەکۆی پێنج ناوچەی پڕۆژەکە، سێ ناوچەیان تەواو بووە و دوو هەزار و 378 دووکان بە ڕووبەری جیاواز لەخۆ دەگرێت، کارکردن لە دوو ناوچەی دیکەش بەردەوامە.

خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکار، باسی لەوەش کرد کە "لە شوێنی پیشەسازیی کۆن، باخچەیەکی گشتیی دروست دەکرێت، ئەمەش بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە ناوچەکە و ئەمەش جوانییەکی زۆر بە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی دهۆک دەکات.''

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە پڕۆژەکە ئاماژەی بەوە دا کە "ئەم پڕۆژە نوێیە، دەبێتە جێگرەوەی ناوچەی یشەسازیی ئێستا، کە کەوتووەتە دەروازەی ڕۆژهەڵاتیی دهۆک و سیمایەکی ناشارستانی بە شارەکە بەخشیوە، شوێنەکەشی دەکرێتە باخچە بۆ زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی لە دەڤەرەکە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.