عێراق و فەرەنسا لە پاریس یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی واژۆ دەکەن.
لە چوارچێوەی سەردانەکەی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ فەرەنسا، ئەمڕۆ هەینی 27ـی 01ـی 2023 لە پاریس یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق و سه‌رۆكی ئاژانسی فه‌ره‌نسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی واژۆ كرا.
لەبارەی ناوەڕۆکی یاداشتنامەکە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئه‌م یاداشتنامه‌یه كۆمه‌ڵێک له بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به هاوكاریی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌خۆ ده‌گرێت، به‌تایبه‌تی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئاڵوگۆركردنی زانیارییه‌كان، گه‌ڕان به‌دوای تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی و دانانی سنوورێک بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوەکانی عێراق له‌دوای ساڵی 2003، له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كانی تۆمه‌تبار به گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پڕۆسه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
هەر سەبارەت بە یاداشتنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "یاداشتنامه‌كه ته‌وه‌ره‌كانی هاریكاری ته‌كنیكی بۆ ڕێگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی بواری شاره‌زاییه‌كان و گه‌شه‌پێدان و باشتركردنی ستراتیژی و سیاسه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌خۆی ده‌گرێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.