Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:25

ڤیدیۆ؛ جەژنی له‌دایكبوونی دووانه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 100 ساڵ كرایه‌وه‌‌

کوردستان TV
100%

له‌ شارۆچكه‌ی ئانزانۆ دی پوگلیای ئیتالیا، جه‌ژنی له‌دایكبوونی دووانه‌یه‌كی ته‌مه‌ن سه‌د ساڵ كرایه‌وه‌.

 دووانه‌كه‌ ناویان فرانسیسكا و ماریایه. به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیتاڵین و رۆژی بیست و سێی یه‌كی ساڵی 1923 له‌دایكبوون.

 ئه‌و دووانه‌ خوشكه‌ ئه‌و كێكه‌ی بۆ یادی له‌دایكبوونیان بۆیان ڕازێنرابوویه‌وه‌ ژماره‌ 200ـی له‌سه‌ر نووسرابوو. ئه‌و ژماره‌ 200 له‌سه‌ر كێكه‌كه‌ نه‌خشێنرابوو له‌ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌. كه‌سانێكی زۆر پرسیاری ئه‌وه‌یان كردبوو ئه‌و دووانه‌یه‌ ته‌مه‌نیان 100 ساڵه بۆچی له‌سه‌ر كێكه‌ نووسراوه‌ 200.

 مه‌به‌ست له‌ نووسینی ژماره‌ 200 بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دووانه‌كه‌ ته‌مه‌نیان كۆكراوه‌ته‌وه‌، واتا 100 لەگەڵ 100 ده‌كاته‌ 200 ئەمەش بە مانای 200ـەمین جه‌ژنی له‌دایكبوونیانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ پیرۆزی ده‌كه‌ن.

 یه‌كێك له‌و دووانه‌یه‌ قسه‌ی بۆ میدیاكان كردووه‌ و ده‌ڵێت: په‌نجا نه‌وه‌مان هه‌یه‌، ئه‌م دووانه‌یه به‌درێژایی ژیانیان له‌ گوند ژیاون و كاری جووتیاریان كردووه‌. فرانسیسكا یه‌كێک له‌ دووانه‌كان ده‌شڵێت دیاری خودایه‌ کە ته‌مه‌نت بگاته‌ 100 ساڵ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.