Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:30

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دا

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی دیکە لە بەرژەوەندی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەردەکات.

بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گشتاندنی بۆ کراوە و لە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، هەموو پشکینین و چارەسەرێک بۆ منداڵانی ئۆتیزم لە ناوەندە تەندروستییە حکومییەکان دەکرێتە بێبەرامبەر.

لەمبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، و بەمەش بارگرانییەکی زۆر لەسەر کوسوکاری ئەو منداڵانە کەم دەکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.