Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:23

دۆستێکی کورد کۆچی دوایی کرد؛ نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و توێژەرێکی میسڕی پەیامێکی بڵاو کردەوە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر ڕجائی فاید نووسەر و توێژەر و بەرپرسی ناوەندیی میسری بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی کوردـیم پێگەیشت.

ڕاشیگەیاند: بە کۆچی دوایی ئەم نووسەرە، خەڵکی کوردستان دۆست و لایەنگرێکی دڵسۆزی دۆزی دادپەروەری خۆیان لەدەست دا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە پرسە و سەرەخۆشی قووڵم بە خانەوادەکەی و ئازیزانی ڕادەگەیەنم، بەو هیوایەی خودای گەورە بە ڕەحمەتی خۆی، ڕۆحی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

ڕجائی فاید، لە ساڵی 1943 لە میسر لەدایکبووە، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسیی ، هەروەها بەرپرسی ناوەندیی میسڕ بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی کوردی و ئەندامی ئەنجوومەن بۆ کاروباری دەرەوەی میسڕ بووە،  لەگەڵ خێزانەکەی 9 ساڵ لە شاری هەولێر ژیاوە و توێژینەوەی لەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال هەیە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.