ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 27ـی 01ـی 2023 ڕایگەیاند، لە 7 پارێزگا دەستیان بەسەر 500 هەزار لیتر سووتەمەنیدا گرتووە، کە هەوڵدرابوو بە قاچاخ ببرێن.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: لە پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف، کەرکووک، نەینەوا، قادسیە، دیالە و بابل زیاتر لە نیو ملیۆن لیتر سووتەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە، کە هەوڵدرابوو بەقاچاخ ببرێن.
ڕاشیگەیاند: ئەو بڕە سووتەمەنییە لە تانکەر و کۆگەکان هەڵگیرابوون، دوای هەڵکووتانە سەر شوێنەکان و کۆگەی قاچاخچییەکان، دەستیانبەسەردا گیرا.
ئاماژەی بەوەش دا کە دەستبەسەر 20 ئۆتۆمبێلدا گیراوە و 29 تۆمەتباریش دەستگیرکراون، ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بەرامبەریان بگرنەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.