پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه28ى1ى 2023، له پارێزگای سلێمانی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیانی نێوانیان ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، شاندی پارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه پێكدێن لە مەحمود محەمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و، ئەندامێتی د. هێمن هەورامی، د. پشتیوان سادق، عەلی حوسێن، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و جه‌عفه‌ر ئێمێنكی و د. ئومێد سەباح، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی.
هه‌روه‌ها شاندی یەكێتیش بۆ كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەند، كارگێڕانی مەكتەبی سیاسیی، ئەمین بابە شێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكان، د. دارا رەشید، ئەندامی سەركردایەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.