سێ ئەندامی گرووپی شاخەوانی "هاوڕێیان" لە شاری مەهاباد بە ناوەکانی ئەسکەندەر بەردەرێز، شەهرام عەلیخانی و خەلیل ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممەی ههفتهی رابردوو، ئەسکەندەر بەردەڕێز، شەهرام عەلی خانی و خەلیل ئەمینی، ئەندامانی گرووپی شاخەوانی "هاوڕێیان" لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندران.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە، ئەسکەندەر بەردەڕێز پێشتر لە ساڵی 2014 دەستبەسەر کرابوو و بە تۆمەتی "چالاکی سیاسی" سزای 4 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی تەندروستی ئەم سێ وەرزشکارەی خەڵکی مەهاباد لەبەردەستدا نییە. و شوێنی ڕاگیرانیان بە نادیاری ماوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.