Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:05

عێراق.. لە 25 رۆژدا زیاتر له‌هه‌زار کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە میانی 25 رۆژی یەکەمی ساڵی 2023دا، هەزار و 104 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری ناوخۆ و بە چاودێری بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان، لە ماوەی نێوان 1-25ی کانوونی دووەمی 2023، هەزار و 104 کەسیان بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەستگیراوە بەسەر 22.159 کیلۆ گرام لە جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان و 129هەزار و784 دەنک حەبی هۆشبەر و کارتێکاری عەقڵی، هەروەها دەستگیراوە بەسەر 68 پارچە چەکی جۆراوجۆر و 63 ئۆتۆمبێل.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییان لەوەی هێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان بەردەوام لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی کە بەم کارانەوە تێوەگلاون

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.