Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:33

كاریگه‌ریيه‌ خراپه‌كانی جگه‌ره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ

کوردستان TV
100%


هەموومان ئەوە دەزانین كە جگەرە لە هیچ ڕوویەكیەوە تەندروست نیە و هەمیشە زیانی تەندروستی بەو كەسە دەگەیەنێت كە دەیكێشێت، زۆرترین كاتەكان چەند حاڵەت و نەخۆشییەك دووچاری كەسەكە دەكەن لەوانەش:

1: ئاوی سپی چاو، 40 لە سەدی ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن دووچاری ئاوی سپی چاو دەبنەوە كە ئەگەر بێت  و چارەسەر نەكرێت بەرەو نابینایی دەروات.
2: چرچ و لۆچی، بەكارهێنەرانی جگەرە پرۆتینی ناسكی پێست لەدەست دەدەن و كەمبونەوەی ڤیتامین ( A ) وا دەكات پێست وشك بێتەوە و پاشان چرچ بێت و جوانیەكەی نەمێنێت.
3: لاوازبوونی هەستی بیستن، تاكی جگەرەكێش دوو بەرامبەر لە كەسانی ئاسایی دوچاری هەوكردنی گوێچكە دەبنەوە.
4: ناشرین بوونی ددانەكان، هەمیشە جگەرە دەبێتە هۆی زەردبوونی ددانەكان و ناشرین بوونیان و زوو لە ناوچونیان.
5: نەخۆشییەكانی دڵ، هەمیشە نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزی فشاری خوێن هۆكارە سەرەكیەكەی بەهۆی جگەرەوەیە كە زۆرجار بەرەو جەڵتەی دەبات.
6: برینی گەدە، بەهۆی جگەرەوە زیاتر بەكتریا دەچێتە ناو گەدەوە و هەندێجار برین یان هەوكردن دروست دەبێت.
7: گۆڕینی ڕەنگی نینۆكەكان، بوونی قەتران لە جگەرەدا وادەكات لەگەڵ زیاتر بەكارهێنانی جگەرە دوكەڵەكەی ڕەنگی نینۆك و پەنجەكان دەگۆڕێت بەرەو قاوەیی.
8: شێرپەنجەی ڕەحم و خراپ بوونی مناڵ: لە دەورانی دوگیانیدا جگەرەكێشان زۆر زەرەرمەند دەبێت بۆ ڕەحم هەندێجار دەیكات بە شێرپەنجە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە مناڵەكە مناڵێكی ناتەندروست و بەدخۆراك دروست دەبێت.

ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.