Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:24

ئه‌مشه‌و له‌بۆندس لیگا بایره‌ن میونشن و فرانكفۆرت رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری هه‌ژده‌هه‌می بۆندس لیگا، یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌ له‌ كاتژمێر هه‌شت و سێ خوله‌كی ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بایره‌ن میونشنی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌سی و شه‌ش خاڵ له‌گه‌ڵ فرانكفۆرتی خاوه‌ن پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی به‌سی و یه‌ك خاڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
 جیاوازی نێوان هه‌ردوو یانه‌ ته‌نیا پێنج خاڵه‌، بۆیه‌ بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگه‌، تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ له‌پێناو به‌هێز كردنی پێگه‌ی خۆی له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی هه‌ولی بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ ده‌دات.
 لای خۆشیه‌وه‌ فرانكفۆرت به‌ئومێدی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی شایسته‌ له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ، به‌تایبه‌ت كه‌ پار ساڵ ئه‌و تیپه‌ توانی ئاستێكی باش له‌سه‌رجه‌م ركابه‌ریه‌كان پێشكه‌ش بكات، هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كاری گونجاویان بۆ ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجام داوه‌.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.