Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:25

له‌لالیگادا ئه‌م ئێواره‌یه‌ بارسێلۆنا ده‌بێته‌ میوانی جیرۆنا

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری نۆزده‌هه‌م وپێش كۆتایی قوناغی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده‌ خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یانه‌ی جیرۆنا میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
له‌هه‌ژده‌ گه‌ری رابردوو جیرۆنا بیست و یه‌ك خالی كۆكردۆته‌وه‌و له‌ناوه‌ڕاستی ریزبه‌ندی شوێنی خۆی گرتوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بارسێلۆنا به‌چل و چوار خاڵ له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت، بارسێلۆنا نایه‌وێت هیچ خالێك له‌ده‌ست بدات، چونكه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ركابه‌ری به‌جیاوازی سێ خاڵ له‌دوایه‌تی، بۆیه‌ له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ئه‌نجامێكی نه‌خوازراو له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ی توند تر ده‌بێت.
 جیرۆنا دوای به‌رێوه‌چوونی حه‌وت گه‌ر بێ دۆران، له‌گه‌ری رابردوو له‌به‌رامبه‌ر ڤیاریاڵ به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر دووچاری شكست هات، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و یانه‌یه‌ به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ بوه‌ستێته‌وه‌، چاڤی و قوتابیه‌كانیشی دوای بردنه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا و برینی به‌ربه‌ستی ریاڵ سۆسیداد له‌قۆناغی هه‌شتی جامی شا، به‌ئومێدی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌نجامه ‌باشه‌كانی رووبه‌رووی جیرۆنا ده‌بێته‌وه‌.   


                                                    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.