Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:13

له‌ جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را مانچسته‌ر ستی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئارسناڵ تۆماركرد

کوردستان TV
100%

                                       
له‌ میانی قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را و له‌یاری لوتكه‌ی جامه‌كه‌دا یانه‌ی مانچسته‌ر ستی له‌سه‌ر یاریگای ئیتحاد میوانداری یانه‌ی ئارسناڵی كرد و یاریه‌كه‌ش به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ سوودی مان ستی كۆتایی هات .
 له‌گه‌ل ده‌ستپێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری ده‌ستپێكردو چه‌ند جارێكیش گه‌یشتنه‌ سه‌ر گۆلی یه‌كتر ، له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ستو چوار یاریزانی هۆله‌ندی ناسان ئاكی تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌سوودی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتای پێ هات و مانچسته‌ر ستی گه‌یشته‌ قۆناغی داهاتووی جامه‌كه‌و یانه‌ی ئارسنالیش مالئاوایی له‌ جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را كرد .
   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.